فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ڕق

حەسەن ساڵح
شاعیر سلێمانی
……………..
گەڕانەوە نییەو
سەردەمەکەش شەقامێکە ئەوسەری
دەرناچێت
بۆیە
بەدەم جنێودانی پیسەوە بەیەکتری
ناچارین
تا مردن هەر بڕۆین..!
ڕقمان لەیەکتری دەبێتەوە
کاتێک
دەبینین
وەک پیساییی
بەڕاستی هەموومان لەیەکتری زیادین..!
بەچاوێکی سووک
سەیری
ڕووخساری پەشیمانی
هێشتا زیندووبوونی یەکتری دەکەین
چونکە
سەردەمێکی هەتا بڵێیت بەرەڵا
بەیەکتری
ناساندین ……!
دەڕۆین و
بەردەوام بۆڵەماندێت بەسەر بوونی
یەکتریدا
تا ئەوڕادەی
ناچارین بۆتۆزێک پشوودان
لەفرسەتێکدا
یەکتری بکوژین…!
…هاوینی..2025
Inline-Bild