ئاریان یوسف
شاعیر، گەرمیان
……………..
کە چاویلکەکان بوونە هاو ئاواز و
هاوڕازی ڕوویەکی ژاکاو،
پێکانی چاوێکی ڕەش هەڵەکەوت-
بەسەر ئیشراقی ڕوانیندا،
مەیلی ڕوانینێکی تاریک،
لە ڕووەکاندا ڕاکشاوە،
ئیدی دەستی هیچ نیگایەک ناگات و
هەناسەی هیچ ڕۆژ سڵاوێکیش ناکات!
کە شنەبا ترازا لە با-
بینین خۆی داوە دەستی کوێری،
کوێری چەپڵەی بۆ چاویلکەکان لێدا
کڵاوی ئەبەدیان خستەسەرمان،
ئیتر دەستمان بەرز کردووە و
گوتمان بژی چاویلکە-
ئێمەین بەندەی ڕەستەقینەی تۆ!

