ساڵح هەلاج
شاعیر، گەرمیان
پێنــووسەکەم دەگرمەدەست
هزرم دەبێ بەڕهـێــڵە و شـەستــەباران
وشە دەبن بەدڵـۆپـــە و
لرفەیان دێت بەتێــکــڕژان
ئاواز دەبـن بەکەروێــشکەی
ناو دەغڵ و دان
کەچی ئەمڕۆ هزرم زیندان
وشەم خەمدان
ئاواز لاڵـــە
تێگەیشتــم هەبوونی تۆ
شیعری منە
بێ بوونی تۆ شیعری منیش
کرچ و کاڵـــــە….

