فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ جارێ وەرە

ئیبراھیم بێخاڵ
شاعیر
……………..
وەرە جارێ بە گوفتاری جوانت بمدوێنە
وەرە لە پێش چاوم پڕچی ڕەشت دابێنە
وەرە سەردانم خەمی سەر دڵم بڕەوێنە
وەرە سۆزی ئەوینی خۆتم بۆبکە ئاوێنە
وەرە ڕای ماڵە هەوری رەشی ئەم بەختە
وەرە  سینگت بکەرە لانکە  تێدا ڕامژێنە
وەرە بزانە  ئێستا کەی  زەمانی  غەریبیە
وەرە لەم غوربەتی  غەریبیە دەرم  بهێنە
وەرە ئەوەنە گریاوم بۆت دەنگم دەرنایه
وەرە تاسەی دووریت بڕوێنەوە بە نیگایە
         ٢٠٢٥/٧/١٠