بەختیار محەمەد
شاعیر سلێمانی
………………
ڕۆحی من
نامۆیە بەجەنگ
من ئەوکەسەی ڕووبەڕووم دێت
وای دەبینم …کەوا
باوکی مناڵێک بێت
ڕەنگە دایکێکی پیر ئێستا
لەماڵەوە چاوەڕێی بێت
ئەشێ خاوەن ئەوینێک بێت
بەتاسەوە تامەزرۆی نیگایەکی بێت
لەوانەیە برسی یەک بێت
هێری نانێک بۆبەرەی جەنگی هێنابێت
من نازانم ..لێم گەڕێن پەپولەئاسا
دواهەناسەم لەگوڵزارا بەکۆتابێت
ڕۆحم بۆ بەرەی جەنگ نابێت
ڕۆحم بۆ بەرەی جەنگ نابێت

