دلێر محەمەد
شاعیر، سلێمانی
………………
من پێم وتی عاشقی تۆم ساڕێژکە زام وئازارم…
پێم ئەوتی شەیدای گوڵم ببەبەگوڵی بەهارم..
پێم وتی دەریای پڕلەخەم بابەیەکەوەبیبڕین…
من وتم فرمێسکەکانمان بابەدەستی یەک بیسڕین..
من پێم وتی هەوری ڕەشی ئاسمانی ژینم مەهێڵە..
کەی من وتم بێوەفابەکوامن وتم بەجێم بێڵە؟؟
کەجێت هێشتم چیت پێ بڕاکێ وەک من تۆی خۆشویستوە
خیانەتێ من لەتۆم دی هیچ یاسایەک نەی بیستوە…
تۆپەرۆشی خیانەت بووی من پەرۆشی دیداری تۆ..
ئیتر بۆ ناوهێنانی تۆ لێوەکانم ناهێنمە گۆ…
بەقەدچاوم خۆشمویستی ئیستاکە لێت نیگەرانم..
ڕێگامان گەلێک جودایە وەک تۆ ناپاکی نازانم…!!!!

