ڕزگار عومەر
شاعیر ھەولێر
……………..
بەدیار تەرمی
نامرادی خۆیانەوە
دەگرین
شەهیدەکان!!!
عارەقەی شەرمەزاری دەسڕن
کەدەبینن
بەسەر شان و سینگی
هەموو کەسێکەوەن
ئەستێرەکان!!
وازی لە نوسین هێناوە
پێنووس،
لەو ساتەوەی
کەوتۆتە دەستی کۆیلەکان،
ته‌مه‌نێكه
له‌وه‌همی گۆڕانكاری ده‌ژین،
ون بووین له نێو
هه‌واڵ و
درۆیه گه‌وره‌كانتان؟!!
فڕێتانداینه
ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی
شۆڕده‌بینه‌وه
به‌ره‌و چاره‌نوسێكی پەنهان؟!!!
٩ـ٧ـ٢٠٢٥

