سەڵاح قابیل ( میرزا )
شاعیر، کەرکووک
…………………
خۆزگەم بەوەی لەباخت پێی ئەبەخشی لەجێی سێو
تەڕ وئاڵ وپەمبەی کاڵ لە دەم یەنێی لەجێی مێو
بێ نزورە نا شکور چاو بگێڕێ نزیک دوور
سەت حەمدی دەوێ ڕۆژی کە تۆی هەبێ لەنێو خێو
بشکێ دەمێ بێتە دەر لێی کەلامێ گرج وکاڵ
چاو زەریرە نەتبینێ خوایە خۆی لێ بێ بەدێو
چیبکەم نەمما وەک ئەوسا باء وبزوێن خاء وتا
گەر نا کوانێ داکاسام بۆ قۆڵم دەهاتە نێو
زوو لام ڕۆیشت جاحێڵی هاتە جێی نامورەحەب
بۆ نەمرێ میرزا کەوا دەس دەگازێ لەجێی لێو
……………………

