پیری
شاعیر، ھەولێر
……………..
شادی گوزەشتی کرد گوزەشت خەمیش لەلام مایەوە
عومــری شیرینیشم کـە ڕۆیی تـاڵی هــات بە لا یەوە
سـوتـاوە سیمـاو ســوڕەتــم جا بـە خـۆری ڕۆژگــار
مەگـەر تۆ هەر بەلوتفی خۆت بمـخەیـتە ژێر سا یەوە
چەرخی فەلەک لەگەڵ تۆیا هاو دەستو دەستی یەکن
دەستان خستـە دەستی یەکوو منتان خستـە کا یەوە
چاوە ڕێـمە هەتــا ماوم بە چـاوم بەچاو تان کــەوێ
چاویشـم ئــاوی تیا نـەمـــا ئــاو ڕێـکتـان نەدا یەوە
شەو تا سەحەر بەبێ بێ داری دەمامەوە لەدووریتان
سەر دەر دێکم گرت نە خەوتم بەدەم دەردوو تایەوە
لای من بوونـێکـتان نەماوە بـو ون بە پوشوو تـەلاش
وەکو پـوشێکـتان لێ هـاتـوە ئەمـرۆ بــەدەم بـا یەوە
.

