دیاری کۆیی
شاعیر
………..
وونم لەخەڵوەتی خۆشی
ئەی زەمەن بۆچی گومم!
هەتیوێکی بەساڵاچووم
بۆ محەبەت دەرۆزە دەکەم
سەرمایەم ئەسرینەو
داوای تە مەنیش دەکەم
زۆر حەز دەکەم
زۆر حەزدەکەم خەندەی درۆینی ڕوخسارم
بۆجارێکیش بە ڕاستی هەستی
پێبکەم
ئاوات دەکەم
لوقمەی ژیانم خۆشی بێ و
پێخەفیشم ئارامی
ژوری خامۆشم دیوەخانی ئاهەنگ و
ستڕان و پێکە نینی تیابەدی بکەم
ئەی خودا
ئەی خودا بۆ سەیرم دەکەی
تەمەنت پێ دام
ئەی بۆ لە خۆشی ژین بێبەشم دەکەی؟
بێزارو بە ئازارم
تەنها داوام ڕزگارم بکەی🙏
ئەو دوونیای کەباسی دەکەی
دەمێکە چاوەڕێیی
دەکەم
ڴلەیی بێ
ڴلەیی بێ ڴەر بەندەت دە رباز
نەکەی.

