فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

وێنەی بەلەمێک

عەلی حەمە ڕەشيد

شاعير ، سلێمانی

………………………….


ویستم وێنەی

دەریایەکی

پڕ لە وردە ماسی و بەلەم

لە دەفتەری وێنەکەمدا

دروست بکەم

ھەرچی بۆیەی

ڕەنگاوڕەنگم ھەبوو ھێنام

زۆر بە جوانی ئەو وێنەیەی

مەبەستم بوو

یەکسەر کێشام

بەلەمێکیان

ھێندە جوان بوو بەلامەوە

ھەر بە خەیاڵ سواری بووم و

ھەتا توانیم سوڕامەوە

ئای گەشتێکی چەندە  خۆشبوو

ھێندە گەڕام

ئاگام لێ بوو

ماسی  دەیویست  بێت بەھاوڕێ و

بگاتە  لام

یاریم دەکرد لەگەڵیاندا

لەو ناو ئاوە

ھێندەم زانی

با ھەڵی کرد بەلەمەکەم

ھەڵگەڕاوە