فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

نازم دڵبەند
شاعیر، ھەولێر
……………
کە ئەم عەشقەی هەردووکمانی
ساڵانێک پێکەوە لەئامێز گرت
کە خەمێکی زۆرت دامێ
رازی نەبووی پێم رازی بی
ساڵانێک ئەم عومرەی، منت بۆخۆت برد
لە مەینەتی زێتر هیچی ترم لەتۆ نەدی…
من لەم هەموو وێرانیەی دەرهەق بەخۆم
لەتۆم بینی
پەیمان بێ من لەتۆ خۆش بم
جێتدەهێڵم،بەڵام توخوا چیتر
بەخیلی بەئارامی بێ تۆیم پێنەبەی
چیتر بەخەمی داهاتووی خۆتم دیل نەکەی…
Inline-Bild