فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

بەندی
شاعیر
………
‎ئەگەر پرشنگی نەدابا مانگ “خۆر
‎وەک ئێستا کوانێ دەبوو ناوبانگی
‎هۆنراوەکانم  ناسنامەی تۆ بوون
‎بۆیە ئێستا تۆش هاوشانی مانگی
‎هـەتـاکو لـەکەل خۆی وەدەر دەخـا
‎پڕپڕبەگەروم سەد جار بانگ دەکەم
‎بـاسی بێ مەیلی و خۆدوور گرتنت
‎تـاکو ئـاوا بـون لـەبـۆ مانگ دەکـەم
‎هـەر کـە ئاوا بوو  پەناگەی عاشقان
‎لـە شەکەتـی خۆم  سەر دەنێمـەوە
‎بـێ ئـومـێد نـابـم بـۆ سکاڵای نـوێ
‎شـەوی داهـات و دیـسان دێـمـەوە
‎وەلـێ ئەم جارە بـاسی دڵ ڕەقی و
‎ئـاوێـتە بـونتـە لـەگـەڵ نـاز و نـوز
‎دەتـرسم بـە مانگ بڵـێ خۆ منیش
‎وەک تـۆ بەشێکم لـە پڕشنگی ڕوز

Inline-Bild