عەلی حەمەڕەشید
شاعير،سلێمانی
…………………….
شێر و فیل
ورچ و زەڕافە و ڕێوی
ناسراون
بەگیانلەبەری کێوی
دارستان
بێشە و لانە و ماڵیانە
سروشتیش
ھەر بەوانەوە جوانە
باڵندەی
جۆراوجۆری زۆر لێیە
بوون بەھۆی
ڕەنگاو ڕەنگی ئەو جێیە
ھاوسەنگی
ژینگەیان بۆ ڕاگرتووین
پێکەوە
ژیانیان بۆ جوان کردووین
….
٢٨/٧/٢٠٢٠

