فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر…

بێریوان
شاعیر، فینلەندا
………………..
ئەی کۆیلەی ئازارەکانی ڕابردووم”
ئەی ئارەزوی کۆتایی پیرۆزییەکانم
 وا ساڵ تێپەڕی
من هێشتا نازانم ڕۆژێک واتای چییە
ساتێک مانای چییە
ئەم چەند ساڵە چۆن تێپەڕی..
ئەی چاوەڕوانی هەنگاوەکانم
لە کوێی؟
تەمەنێکە لە سەر ڕێگای تۆ چاوەڕێم
 شوێن پێکانت دەچنمەوە
 لە ژێر سەرینەکەم دەیانشارمەوە..
بگەڕێڕەوە
تا پێت بڵێم:
ئەو کاتەی دێیتەوە
خۆری بەیانی لە چاوەکانمەوە چۆن بە ئاگا دێ..
لە ژوانێکی بەیانیدا چۆن گوڵ دەگرم
پێت بڵێم:  بەبێ تۆ قورئان” چەندە نامۆیە
مەودای نێوان نوێژەکانم چەندە کورتن.
هێلسنکی
٣٠/٦/٢٠٢٥
1752222511137blob.jpg