فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر!

ھەتاو محەمەد
شاعیر ھەڵەبجە
……………….
کەهاتیت..هێند لەنازی شەراب ئەدوێین
خۆی بباتەوە سەر ڕەچەڵەکی خودا
پێی وابێت ترێ ناوی یەکەمی ئاهورایە..
پیاڵە حەزبکات تا ئەبەد
تێیدا سوربێت
تێیدا مەست بێت
تێیدا بنوێت..
ئەوەندە باسی عیشوەی مانگ ئەکەین
شەو دەمی پڕببێت لەچێژ
تاریکی لەرز بیگرێت
نمە گڕ بەربداتە خۆی
کەهاتیت..ئیش زۆرە بیکەین..!!
1752222177690blob.jpg