فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دنیای من تۆیت!

ئاراس سەعید
شاعیر، سلێمانی
……………….
لەوەتەی بوون هەیە، تۆش هەر هەیت
لەوەتەی من هەم لە تۆدا دەژیم،
دنیای من تۆیت و
لەودیوی تۆوە هیچ شوێنێک بوونی نییە.
***
گشت ڕێگەکان دەچنەوە سەر تۆ
ئەلف و یا هەر خۆتی
سەرەتا و کۆتایی هەر تۆیت.
****
من زمانم بەناوی تۆ پژا
لەسەرەتاوە وشە نەبوو تۆ داتهێنا
تۆ کڵێشەی زمان دیاری دەکەیت
من بەزمانێک گوزارشت لە خۆم دەکەم،
هی تۆیە.
****
جەبر و ماتماتیک هەر خۆتی
هەموو ژمارەکان هی تۆن
من لەوانەی ماتماتیکی تەنیاییدا هەرگیز دەرناچم، ئەوەی لە مندا دەمێنێتەوە تەنیا، تۆیت.
ـــــــــ
1ی ئازاری 2025
پێشکەشە بە تۆ
1752222418509blob.jpg