عەتای کلاسیک
شاعیر
…………….
با ئەو خەڵکە هەر نەفرەت
لە هاوین بکەن
کە بەو عەزییە سێ چارەکەتەوە نیوەڕوان
خۆتم نیشانم دەدەیت
ژیان هاواردەکا.. دۆندرمەیەو ئازبەرید
ڕقم لە گەلاوێژ کەوتن و
فێنکی دەبێتەوە
حەزم لە گەرمترین ڕۆژەکانی چللە ئەبێت و
پرۆژەی یەک بینینمان
لەوکۆڵانانە بۆ دەردەچێت
دوو وەبەرهێنێکی چاکین
هەرچی چەم و دۆڵەکان هەیە
هەرچی گەڕەکە تازەکان هەیە، دەگەڕێین
لەبەر ماڵە چۆڵەکاندا
ئاگاداری ماچ و موچ بڵاو دەکەینەوە
دوا ئاگادارییش دەدەینە ماڵە ئاوەدانەکان
چۆڵی بکەن تا
پرۆژەکەمان تەواو دەبێت

