ناسک حەمەغەریب
شاعیر، نەمسا
……………….
ئەم ڕێگایەی نێوانی من و تۆ
کوا ھێندە دورو درێژ بوو
خۆ من ئێستاش وا ھەست دەکەم
پەنجاکانم لە پەنجەکانی تۆ ئاڵاوە
هێشتا بۆنی عەترەکەی تۆم لێدێت
ئەی تۆ نەت ووت
من لەدڵی تۆدام وتۆش لەدڵی مندا
ئەی بۆچی وا ڕۆحم لەسەرماندا دەلەرزێت
ئەم ڕێگایەی گەیشتن بە تۆ
بۆ ھێندە دوور و درێژە ئازیزم

