فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بەشێكی ترلەدەقی نیوجگەرە بەشی خەمەكانم ناكات…

حەکیم میرزا
شاعیر، سوید
…………..
لێرە نەمام
ئەزانم  گەمەكە  كۆتایی  پێهات
كۆڵە پشتێكی  تردەكڕم..چونكە دڵنیام
ئەم هەموو   تەنیاییەم
لەكۆڵە پشتێكدا   جێگای  نابێتەوە
جێپێكانت  لەسەردڵم  ئەسڕمەوە..دەبمە  شاعیرێكی  دڵڕەقوو  گازلەزمانی  خۆم دەگرم
سەری  هەموو  كۆڵانەكان  دادەخەم
لەقاوەخانەیەكی  چۆڵدا  دادەنیشم
قاوەیەكی  سادە بانگدەكەم
بەخەیاڵ  ئەتكەمە  خۆم .. ئەتبەمە بەر ئاوێنەیەكی
كەمتەر خەم  تابتوانم بەسەرتا  ئەنەڕێنم
بۆئەوەی  بزانم  شتێك  ماوە لەتۆدا   بەساغی مابێتەوە
لێرەنەمام .. گەمەكەتەواودەبێت
ئەوەی  لەگەڵ  خۆمدادەیبەم  تۆنیت
پارچەیەك  مۆسێكی  حەزینەو  سەرم  دەگرێتە باوەش ..باوەشێك بارانی  پیادەچۆڕێتەوەو
گەڵای  لێدەكەوێتەوە  خوارەوە
لەسەر  هەموو  گەڵایەیەك  چۆلەكەیەك
دەجریوێنێت و كۆترەشینكەیەك  ئەگمێنێ
لێرەنەمام هیچ  شتێك  لەگەڵ  خۆم نابەم
لەوسەری  كۆڵانەكەی  خۆمان
پارچەیەك  لەسێبەرە. ماتەكەی. دڵمت  بۆدادەنێم
بۆئەوەی   شەوانە   نەكەویت   بەسەر تاریكیدا
گەمەكەتەواو دەكەین..تۆببەبەدراوسێی
پیاوێكی  دەوڵەمەندو  منیش  لەگۆڕستان
ژورێكی. بێپەنجەرە  بەكرێ  دەگرم
لێرەنەمام
بەدوونیایەك  شیعری  ڕدێن  سپەوە
لەپاڵ  دیواری  مەعبەدێكی  بێخاوەندا
شانێك  دادەدەم
هەردوو  دەستی  خەمەكانم  دەگرم و  فێری
پەڕینەوەیان دەكەم  بۆماڵە چۆڵەكەی  ئەوبەری ژیان
لێرەنەمام ..بەدوونیایەك  كۆكەی  خوێناویەوە
لەوێستگەیەكی    چۆڵكراو  لادەدەم
بەهیواشی  زنجیری  كۆڵەپشتەكەم
دەترازێنم و هەرهەموو  ئاهەسەردەكانم
ئازاد  دەكەم ..نیوجگەرە  بەشی خەكانم ناكات
…………..
١٣/١٠/٢٠٢٤