فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گوڵە هایکوەکانم

م. محەمەد مەلا ڕەحمان
شاعیر، ھەولێر
………..
۱ـ
قەڵەم نووسینی لێ ونبوو،
ئەسف نەمانکردە هۆزان ـ
دوا دیدارت !
۲ـ
گوێم لە حەیرانێکی غوربەتە ،
وای چ ئاوازێکی حەزینە ـ
زەنگی بێ وەڵام !
۳ـ
چ سحرێکە ئەم تێکەڵە،
ڕژایە ناو قاوەی فنجانێک ـ
ڕەشێنەی چاوت !
٤ـ
ئەزموونی بوونم دەکەم ،
لە شانیشینی ڕۆحت ـ
چ سۆفیەکی عاشقم !

Inline-Bild