فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ـ ـ ـ ( داخ ) ـ ـ

 ئاراس گەبەیی
شاعير، هەولێر
………………
نەک جارێ سەت جار دڵت شکانم
سەدان یادگاریت بێ هۆ سوتانم
بە وشەیەکیش نەم کردی لۆمە
هــەر وتم قەینا ئــــەزیزی خۆمە
نـەم زانی ڕۆژێ وەڪو بێگانە
ڕووت وەردگێری لەمنی دێوانە
هـەتا ئەو ڕۆژەی سەر ئەنێمەوە
جزووی داخێکی بەسەر دڵمەوە
ژینی بێ منی و ئەوینێکی نوێت
پیڕۆزبێ و خودا تێکی نەدا لێت
قـــــەدەر چی باشە بێهێنتە ڕێت
خەم و ناسوری دەستی نەگا پێت
لێرە بە دوواوە ڪــــۆتایت دێنم
وەک تۆز لە خۆم دا دات ئەتکێنم
ئیتر تـــــۆ بۆمـــــن نناسراوێڪی
لە بیر ڪــراوی دڵشڪـــــاوێڪی
ئەڵێن مەیخانە چێ خـەم خۆرانە
پەناگـــــــــای عاشق و بێ لانەکانە
دەخیلتم مەی گێر کام ڕەنگەی ئاڵە
تێڪەو بـــــۆم بێنە ئەو مەیە تاڵە
لێم گــەرێ ساقـــــی دەردم گرانە
دڵ پڕم مـــــــــەیلم زۆر لە گریانە
داخێك لە دڵما ڪڵ و ڪــــۆیەتی
چـــاوەرێ پێڪی دەستی تۆیەتی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٢٧/ ٦ / ٢٠٢٥
کات 10:00 شەو