فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پێنوس

پەری قەرەداغی
شاعیر، سلێمانی
…………………….
کە پێنوس فرمێسک ئەڕێژێ
بۆ نیشتمان دیار ئەکەم
توڕە بونێک ناخم ئەگرێ
پڕ بەگەروم ھاوار ئەکەم
ئەوەی ھەمە لەم ژیانە
خەندەی درۆ و ناخی پڕ تین
بۆ خاکی کوردستانەکەم
دڵم پڕە لە تۆڵەو قین
زۆرجار مافم لێ ئەسێنن
ھەموو خۆزگەکان ئەنێژم
کە پێنوس مافی نەبێ
بۆ حەق بێژێ ئەی چی بێژم
بە زامی نیشتمانەوە
ھەموو ڕۆژێ ئەتلێمەوە
شعر ئەکەمە گۆرانی
ھەر بۆ خۆمی ئەلێمەوە
Inline-Bild