فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شـــــــــاری یاری

عەلی حەمەڕەشید

شاعير، سلێمانی
……………………..

بە دڵخــۆشی و بەختیاری

دەچین بۆ شـــــاری یاری

دوور لــــە پەستی وبێزاری

شـــــــاری یاریی منداڵان

ڕازاوە بە شــــێوەی جوان

پڕ لــە یاریی خۆش خۆشە

بۆ ئێمـەی جـــــگەرگۆشە

کـــام یارییە خۆشــتر بوو

بۆ ئەوەیان دەچــــین زوو

ھەتا بە ئــــارەزووی  دڵ

یاری بکـــەین ئێمەی گوڵ

کـــە بـــۆ یارییەک دەڕۆین

پەلە ناکـــەین لەسەرخۆین

تــا تــــوشی ئــازار نەبین

خـۆشیی یـــــاری بچێژین

١٣/٦/٢٠٠٢