فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

درەنگ هـاتی..

ناسک نەسیری
شاعیر، بەلجیکا
……………….

ئەو کاتەی دڵ کەیلی ئەوینی تۆی هەبوو
نادیار بوی
پەرێشانی دیداری چاوەکانت بوو
نادیار بوی
بە دوای قاصیدێکا ۆێڵ بوم بۆ پەیامێک بگات بە تۆ
نادیار بوی
دەست بە دوعا و پاڕانەوە لە دەرگای خوا
نادیار بوی
زەمەن ڕۆشت و وەرز ڕۆشت و جوانی ڕۆشت هێز لە ئەژنۆکانما نەما
چاوم لێڵای داهات ونە ئومیدێک بۆ بینینت و نە چارەیە بۆ ئەم دڵە پڕ ئێشە ما .
ئێستا هاتوی
لە وەرزی من سەوزی نەما
نە گوڵزارو نە جوانی و نە ئەو شەوقە لە ڕوخساری گەشما نەما
ئێستا هاتوی
کە ژیلەمۆی خامۆشی من گەرمای نەما
ئەو ڕێگایە کۆتای هات
ئێستا تەنها گۆچانێک و چاویلکەیەک
نە دڵێکی پڕ لە حەسرەت نە هەناسەو نە بۆنی تۆ تامی نەما
بون و نەبون وەک یەک وایە
نە هێزێک ماو نە توانایە ببێتە شەوق بۆ ئەم دڵە بێ هیوایە