عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
………………………..
باشترین هـاوڕێی
ئێمەی ئێسک سوک
هەمــــــوو بیزانن
پەرتوکە پەرتوک
…
ئەو کێڵگەی پیت و
وشــــــەی بەجێیە
سەرچـــاوەی هەموو
زانستی نوێیـــــــە
…
پڕ لــــە بابــــەتی
باش و گــــــرنگە
بـــۆ تاریکیی ژین
تیشکــــــی گزنگە
…
چەند خۆشە کاتێ
دەبمـــــــە میوانی
هـــەڵــــدەدەمــەوە
لاپـــــــــــەڕەکانی
…
ڕێنیشــــــــانــــدەری
نێـــــــــو ژیـــــانمە
بۆ خەون و خۆزگە و
هیواکـــــــــــــانمـــە

