عەلی حەمەڕەشید
شاعير سلێمانی
……………………..
وا پێنووسـەکـــان هاتن
بە نووسین و بــــە تابلـۆ
لەسەرپەڕەی کاغەزێک
سەما دەکــەن لەسەرخۆ
…
دێن و دەچن دڵخۆشن
کەوتونەتە گفتوگـــــۆ
پێکەوە خۆزگەکــانیان
دەدرکێنن ڕاستەوخــۆ
…
جارێک دەنووسن خۆزگـە
دەبوین بە هاوڕێی ماسی
هەتـــا گشت گیاندارانی
دەریاکانمـــان دەناسی
…
جارێک دەنووسن خۆزگـە
باڵمــان دەبوو بۆ فڕین
هەتا دەبووین بە هاوڕێی
کۆترێکی باڵ نەخشین
…
جارێک دەنووسن خۆزگە
گوڵ دەبوو بە هاوڕێمان
یاری لەگــەڵ بکەین و
بۆنی ببەخشێ پێمــان
…
جارێک دەنووسن خۆزگەی
ناخمــان جوان و ڕەنگینە
بەڕەنگاوڕەنگی دیـــــارە
وەکو پەلکــــــەزێڕینە

