فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دۆشدامان!

بەختیار ڕاستی
شاعیر
………….
لەم قۆناغە هەستیارەدا
 ئێمە چۆن بین ؟
بیرمان نەچێت ،
سەردەمێک ئامێزمان
خەیاڵێکی پڕ لەوەهم بوو
ئەمما
ئامێزێک کرایەوە
دڵمان بەوە خۆش نەکەین
ئێمە لەناو جوگرافیا وەهمییەکەدا
لە کوێی دەرهاویشتەکاندا
هەین و دەبین
پێشهاتەکان موچڕکەیین
نەدڵنیایی تەواوەتییە
نە ئەوسەری نیشانەکەیە
دوو بەرداشت
دووڕیانی چارەنووسی ناوچەکەیە
یەکەمیان بێدەنگی
دووەمیشیان بێدەنگی
سبەی گەمەیەکی ماتماتیکی
جوڵەی کیسەڵییە
کاغەزی پڕ
سڕینەوەی
هەرچی سۆزی درۆیینەی
 بەرژەوەندی
هەرچی ویست و خواستە پەشمەکییەکانە !!
لەدوا جاردا
کیش ماتێک بوونی نییە !!
ئەوەی هەیە
ئەوگەمە هەستیارەیە
کردووینی بەدوو بەشەوە
ئەملا
ئەولا
دوو ئاگری گڕکانینن
ئێمە لەنێو قەدیاندا
دۆش داماوین ….