گوڵ پشدەری
شاعیر، ھۆڵەندا
……………
مەستانە وەرە با،
ئێوارێک تێرمەستت بم،
بەجامێ بادە تا نیوە شەو،
مەستی هەڵبەستت بم،
لێمگەڕێ با،
شەیدای چاوان و
نیگای ئەشق وئەفسونت بم،
هۆگری،
فڕینی ئاسمانی ئەڤین و
ژەنینی سازی ژێرئەنگوستت بم،
خۆت دەزانی،
منی نەزان لە دانانی ئاواز لێی نازانم،
وەرە و
با دەرچێ،
بە پەخشی ئاوازت هەموو ماندوێتیم،
تۆ نازانی،
ئەمنی دڵدار چەندە پێت پەیوەستم،
بێ تۆ،
کەلاوەیە ئەو دڵەی شێت و سەرکێشم،
بەدوای سیامەندە و
خەج ئاسا،چاوەڕێیە و بردوویەتی هۆشم

