سروشت بارانی
شاعیر، ھەولێر
……………
ئەو دەمانەی کە ڕووبەڕووم،
هەرچی قسەی دڵم هەیە
هەمووی گیر دەخۆن لە گەرووم!
* * * * * *
ئەو کاتانەی
کە چاوی تۆم لێ ون دەبێ
دونیام لێ سەراوبن دەبێ!
* * * * * *
بۆ قسەیەکی ژانشکێن
بە لێشاو لێشاو شیعر دێن
* * * * * *
ناوی تۆ دەخەمە مشتیان
ڕووم وەردەگێڕم لە گشتیان

