د. نەزەند بەگیخانی
شاعیر، فەڕەنسا
………………
کاتی ئەوە هاتووە
بگەڕێمەوە خاڵی سفر
بۆ سەرزەمینی منداڵی
بگەڕێمەوە شاخی مشکە
تارایەکی ڕەش بەسەر دەرگاکەدا بدەم
باخچەکە بە جاڵجاڵۆکان دەسپێرم
پەنجەرەکان دابخەم و
بەدیار باڵای دارتووە پیرەکانهوه
تەماشای لۆچی ڕێگهکان
گوێ لە خوڕەی ئاوبارە بگرم
مشتێ خۆڵی زەمینی منداڵی
دەخەمە باغەڵم
چاو لە بەردەکان دەتروکێنم
دەستەکانیان دەگوشم
ماڵئاوا، ماڵئاوا
تارایەکی ڕەش
بەسەر دەرگاکەدا دەدەم
وەک خۆر
ئاوا دەبم.

