فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

عیشقی سووتاو

خۆشناو
شاعیر ، ھەولێر
…………….
لە قوڵایی کاتدا چرایەک دەسووتێ
بە ناوی تۆوە بەرەو نەمری
هەر بەیانی، وەک گوڵێکی شێوان
لە بەرگە زەردەکانی ژیانم دەڕووشێ
تۆ فێرکاری زمانی نەمری بوویت
چەرخێکت بە فێربوونم تەرخان کرد
ئێستا هەموو نامیلکەکانت دەزانم
بەڵام تۆ وەک نامەیەکی بێ نیشانە
لە قوڵایی کاتدا بێ دەنگ گیرسابووە
شەو بە گەلەئەستێرەی چاوەکانت دەسوڕێمەوە
بەیانی، وەک پەرتووکێکی بەفراوی هەڵدەستم
لە دوای نەمانت،
چاوەکانم فێری خوێندنەوەی تۆ بوون لە هەموو شوێنێک
تۆ نەمریت
تەنیا ناوت ماوەتەوە
لە ناخی هەموو کەسێکدا
وەک ئەستێرەیەک
لە شەوێکی بێ کۆتادا

Inline-Bild