فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر!

نەسرین تەنیا
شاعیر، سلێمانی
……………….
تاقانەکەی دڵی تەنیا
خۆشەویستیت بەجۆرێ
خۆی خزاندووەتە دەمارەکانم
دڵنیام لە دووای مەرگیشم
کاتێ بە پاڵ گۆڕەکەمدا تێدەپەڕی
لە ترپەی دڵ و نوتی هەنگاوەکانت،
ئێسک و پروسکم
ڕادەچڵەکێت و
ڕێزە ڕێزەی خۆڵەمێشی لاشەم
بۆ گەیشتن بە ئامێزت
گەردەلوول بەرپا دەکا.
Inline-Bild