فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لەخوا ترسیم!

خاڵەی مەلا
ھەولێر
………….
ئەوەنــدەم بۆ دەمــێنێ گــەر بەچــاکـــە بم دوێننەوە
قەرزی خۆمتان دەدەمەوە قەرزیشــم بۆ مــەهێننەوە
خۆ من سۆفیم ملام شێخم سەیدێکی لە خـواترســـم
تــرســی زیاتــرم لــەوەیە کـــە ڕۆژێ بــم تـوێــنــنەوە
من هاو سۆزی میللەت دەکــەم بە ناســۆریان دەزانــم
خۆتان برسیکەن سوننەتە ڕۆژوی سونـەت بژیێــننەوە
ئێمــە هەمیشە لە جـەنگین خـــۆڕابێـنن لـە برســیەتی
ڕۆژێ دەچــینەوە کێوان دیدگای چــاکــەم بخوێننەوە
تا سەر ئێسقان لە خەمتانم پارەو پوڵ لایمن زۆرپوچە
با ئەو قەیــرانە تێپەڕ  کەین لەسـەر جــادە مەمێننەوە
کــۆڕۆنا لە گشت قـوژبنێ وەک جــەندرمە لەمـــەلاسە
بچـــۆنــەوە مــاڵی خـــۆتان حــیکایـــەتان بدوێننــەوە
لەبەر تۆڕە پێشکەوتەکان دەمێک بوماڵ لێک زویـربون
ئاشتــەوایی ماڵ پەیــداکەن دەی یەکتـری بدوێنــنەوە
چیتــان داوە لـە پار و پـوڵ پارە وەک چڵــکی دەستانە
هەرچەندێکی پێتان بدەم بۆکۆتای مانگ دەی بڕێننەوە
خــۆتـان بــە قــەرز ڕابێــنن دوو مــاڵان ئــاوەدان دەکا
بــۆ کـــاتی دانــەوەکـــەشی ســـەری بـــۆ بــلەقێـننەوە
ئەوەی نەدراوە لـە موچــە بەهەویای مــەبن هیچ کاتێ
تەنهــا پاڵـــپشــتیمان بکــەن بــەســەر بەرزی بمێـننەوە
خەیاڵی چـوارســەد ملـیاریش لەهزری خۆتان بەرنەدەر
سەردولکــەو خۆنیشاندانیش وەکو چقلی مـەڕوێـننەوە
هــەرچی بیکــەن من بەهانەی کــڕۆنام لەنـاو مـاڵ دایـە
نەکــەن لــە ڕێگا لابــدەن خـراپ بـەرهەم دەســتێـننەوە
……………………………..

Inline-Bild

1749979321362blob.jpg