فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر!

م. عادل گەرمکی
شاعیر،  سلێمانی
تـــەمەن بەسەرچوو خەم لەلام زۆرە
ڕۆژو ساڵم بــژارد نـــۆرە بـــــە نـــۆرە
خــۆشیم تیا نــــــــــەدی ئــازارم زۆرە
پیری زوو هـــــــاتوو کردی بـــە هۆرە
چی بکەم لە بەختم شەنسەکەم بۆرە
ســـــــەراپای ژینم هــــەمووی ئـازارە
خەم لام میوانە وەك گـــورگی هـــارە
گازندەی مارم جـــــەستەم  پڕ ژەهرە
ئاسودە نەبووم ئــــــــا لەم گــــوزەرە
بــــــۆیە داماوم ڕەنجم هــــــــەدەرە
ژیـــن ژانی دونــــــیای هاورد بەدڵما
پەڵەی هەوری خــــەم باری بەسەرما
بــــــەهــــــاری ژینی لێم کردە گەرما
گـــــەڵای زندەگیم ووردوو خاش کرا
ئــــــاخر من چی بکەم بەهار لام تارە
4 / 6 / 2023