بێكه‌س حه‌مه قادر
شاعیر، ھەولێر
.
.
.
ئێمه ده‌ڕۆين و
ڕێگا ده‌بڕين
وشه‌ى تازه و
ژيانى تازه فێرده‌بين
وشه له ده‌مى ژن فێرده‌بم و
بۆ ژيان ده‌يگێڕمه‌وه
من هه‌ميشه ئه‌وه‌نده‌ى له ژنه‌كان
وشه‌ى جوان و عيشقى جوان و
ئاوازى جوان فێرده‌بم
به‌شى ته‌مه‌نێكى دى و ژيانێكى ديم ده‌كات
كوڕێكى عه‌فرينى جگه‌ره‌يه‌ك بۆ ژنێكى هاوڕێم دا ده‌گيرسێنێ
ئێمه خه‌نده بۆ چراو چاوى ئه‌و ده‌كه‌ين
قوڕسايى ڕێگا سه‌رى هيلاك كردووم
مه‌يگێڕه‌كه پێكێك نا زياتر
په‌رداغه‌كه پڕ ده‌كات و
من مه‌ست نابم
ده‌نگى گۆرانى به‌رز ده‌بێت
ژنێك ده‌نگى پێكه‌نينه‌كه‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه
په‌نجه‌كانم پێويستيان به جگه‌ره و
لێوه‌كانم شه‌راب ده‌خوازن
حه‌زم ده‌كرد ئه‌مڕۆله باوه‌شى تۆدا
قورسايى ژيان له گه‌ل تۆدا به‌ش بكه‌م
پرچى تۆ له په‌نجه‌كانم گرێ بده‌م و
دا‌و داوى بژمێرم
له ژماره‌ى رۆژه‌كانى من دا
له ئاوابوونى ته‌مه‌ن ى خۆمدا
ژيان و ته‌مه‌ن بكڕمه‌وه
ده‌ستم له نێو ده‌ستى تۆدا ده‌هێڵمه‌وه
به چه‌شنى ترسانێك له ترس ده‌ترسم
له گشت ته‌ماشاكردنێكى چاوى تۆدا
چيڕۆكى ته‌مه‌ن ده‌گێڕمه‌وه
له كاتى بارينى باران دا
له كاتى گوێ گرتن له گۆرانى دا
له كاتى كێشانى وێنه‌يه‌كى شار
چيرۆكى مه‌رگێكى له سه‌رخۆ ده‌گێڕنه‌وه
ئێمه له ته‌ماشاكردنى سه‌ما ى ئه‌وان
چێژ له ژيان و مه‌ستى و سه‌فه‌ر
له جوانى خه‌نده‌ى كوڕێكى عه‌فرينى
له كاتى داگيرساندنى جگه‌ره‌ى نێو په‌نجه‌كانى ئه‌ودا
له كاتى مه‌ستى دا ئێمه ڕێگا ده‌بڕين و
من حه‌زم له جگه‌ره‌يه‌كه
له شه‌وى جوانى شاردا
بمگێڕێته‌وه
نێو ده‌سته‌كانى تۆ
نيشتمانى من
ئێمه ده‌ڕۆين و ڕێگا ده‌بڕين
ئێمه ده‌گه‌ين و ژيان مه‌ست مان ده‌كا
ئه‌مڕۆ حه‌زم ده‌كرد له گه‌ڵ تۆدا
چركه چركه‌ى ساته‌كان بژمێرم
ئه‌مڕۆ له زاكيره‌م بهێڵمه‌وه
له نێو ده‌سته‌كانى تۆدا
له سبه‌ينێ بڕوانم
ئه‌مڕۆم له دوێنێ نه‌چێ
………………..
ناچارم
له سه‌رماى ڕێگا هاتنه‌وه‌ت
پتپارێزم
كه با توند توند
له په‌نجه‌ره‌ى ژووره‌كه‌ت ده‌دا
ناچارم
پاسه‌وانيت بكه‌م
تۆ شه‌وێك به ديار فيڵم خه‌وت لێكه‌وتبوو
ڕۆژێك له ڕێگاى گه‌ڕانه‌وه‌ت گريا بووى
رۆژێك با كراسه‌كه‌تى فڕێدابوو
به‌يانيه‌ك زوو زوو خوێندكاره بزۆزه‌كه‌ت
به ته‌باشيره شينه‌كه وێنه‌ى تۆى گه‌وره كێشابوو
ئێواره‌یەك سه‌رت له‌سه‌ر شانى پياوێك جێمابوو
ئێواره‌يه‌كى پايزى دره‌نگ
قژت له‌سه‌ر شانت په‌رت ببوو
من به‌تيشكى چاوم جێگۆڕكێم
به دا‌و داوى ده‌كرد
هۆڵه گه‌وره‌كه له‌به‌ر ده‌مم بچوك بچوك
بێده‌نگ ببوو
ئاوڕدانه‌وه‌ى ده‌نگێك
خه‌ياڵى گه‌وره‌ى من ى دزى
ئێواره‌يه و تۆ
كراسێكى تۆزێ كورتر و
شين تر ده‌پۆشى
با
بێده‌نگى تۆ ده‌شكێنێ
له كاتى هاتنى تۆ
با
باران و سه‌رما
ده‌ناسێته‌وه
ڕه‌نگه تۆ خۆشه‌ويستى بزر بكه‌يت
چرا روناكى ون بكات
تۆ بۆ له بيركردنى خۆت
زه‌نگێك بۆ كڕينى بێده‌نگى ئه‌و ده‌كڕى
تۆ داده‌گيرسێى له بێده‌نگى
ئێواره‌يه‌كى دى من
له شه‌وێكى تاريك تاريك
بير‌ى بێده‌نگى تۆ ده‌كه‌م
ئێواره‌يه‌ك له چاوه‌ڕوانى تۆدا ده‌بم
ئه‌مشه و با كه‌متر ده‌نگى دێ
باران نابارێ
به‌فر هێنده نه‌رم ده‌بارێ
سبه‌ى جوانتر ده‌كات
شه‌و ڕه‌شتر و تۆش جوانتر
بێده‌نگى تۆ له شه‌وى تاريكى دا
له كراسى زستانێكى سارد سارد ده‌چێت
ئه‌مڕۆ ئێواره گه‌رمى ده‌ستى تۆ
بێده‌نگى تۆى په‌رت كرد
چ وێنه‌يه‌كى جوان بوو
ئه‌مرۆ بيرم كردى شه‌رمم له با كرد
چاوه‌كانم له چاوه‌ڕوانى تۆ
داگيرسابوون
ئێواره‌يه‌كى چه‌ند سارده
شه‌وێكى چه‌ند بێده‌نگه
بێده‌نگى تۆ
له شه‌وى تاريكى من ده‌چێ
كه بير‌ى بێده‌نگى تۆ ده‌كه‌م
……………
له ده‌مێكى بچوك
هێنده‌ى ده‌نوكى چۆله‌كه‌يه‌ك
ده‌توانى باسى به‌خته‌وه‌رى بكه‌يت
ئه‌گه‌ر له خه‌ونيش دا
بيبينى بۆ ئه‌و
ئێواره‌يه و ته‌م چيا سپى پۆش ده‌كا
ئێمه ده‌ڕۆين و شار جێ دێلين
ئێواره به قاوه‌يه‌كى تاڵ ده‌سپێرين
ژنێك به ڵێوێكى سور
مژێكى قوڵ له جگه‌ره‌ى نێو په‌نجه‌كانى ده‌دا
پێكێكى خه‌ست له شه‌وێكى سارد
بۆمن مشتى شه‌راب ده‌كات
له ده‌مێكى بچوك په‌يڤ ده‌بارن
ژيان و خۆشه‌ويستى
په‌رش ده‌بن
ئێمه چه‌نده جوان ته‌ماشاى ته‌مى ڕێگا ده‌كه‌ين
چه‌نده جوان چاوه‌ڕوانى له چاوه‌ڕوانى ده‌هێلينه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى ژيانمان خۆشبوێ
باران ده‌كه‌ينه بيانۆ
دڵته‌نگى به رێگا ده‌سپێرين
پێكه‌وه بريارمان دا
ژيانمان خۆشبوێ
ئێمه بيانۆ ناهێڵينه‌وه
تاله عاشق بوونى خوناوى سه‌ر گوله‌كان بكه‌ين
له ده‌مێكى بچوك وشه‌ى خۆشمده‌وێى
ده‌كه‌ينه قيبله‌نماى جێگه‌ى ژووانمان
ره‌نگه تۆ گۆچانێك
له ده‌سته‌كانت بگرى
منيش پاسه‌وانێكى خراپى
ڕێگاى هيلاكى گه‌يشتنى تۆ بم
دابڕانت كۆتايى ته‌مه‌نى من بێت و
ده‌ستپێكت چله نێرگزێك بێت
ڕه‌نگه من خۆشم نه‌وێى
به‌لام وشه‌يه‌كم پێويسته
بۆ هاتنى تۆ
بۆ ناسينه‌وه‌ى تۆ
هه‌موو ئه‌و شتانه‌م پێويستن
چاوه‌كانت كه دوور دوور ده‌ڕوانێ
پێيه‌كانت كه له ئه‌رزدا چه‌قيوون
له ته‌ماشاكردنى ئاسمان
كه باران چاوه‌كانم ته‌ڕ ده‌كات
له بير‌ى من دا
عيشق هێزه
بۆ له بيركردن
ره‌نگه گۆچانێك
يان چه‌ترێك بۆ پياوێكى پيرى وه‌ك من
پێويستى بێت بۆ په‌ڕينه‌وه
ده‌سته‌كه‌تم بدێ تا ته‌مى ڕێگا
نه‌ڕۆيشتووه
بۆ ئه‌وه‌ى ئاوێته‌ى ته‌م و باران و رێگا و
سه‌فه‌ر و ژيان ببينه‌وه
چه‌تره‌كه‌ت فڕێ بده
با باران له‌م ڕێگايه
به‌نێو پرچى تۆدا
ڕێگا و په‌نجه‌كانى من
ته‌ڕ ته‌ڕ بكات
تا له ده‌مێكى بچوك دا
گوێ له گۆرانيه‌كى تازه بگرين
ئێمه له سه‌فه‌ره‌كانمان دا جوانترده‌بينه‌وه
ده‌سته‌كانمان هۆگرى رێگا بوون