ھیوا ئەحمەد
شاعیر
……………..
ئەڵێن گوایە هۆی جوانیمە ..
کە تۆ منت خۆش ویستووە
دیارە لە بارەی ناخمەوە ..
هیچ شتێکت نەبیستووە !
دڵم جوانترە لە سیمام ..
بەڵام خۆشیم تیا نەدیوە
بێ ئارامی و بێ وەفایی ..
سەراپا دڵمیان تەنیوە !
بڕۆ وازبێە لێم گەڕێ ..
(با)..لە ئاهما نەتوێیتەوە
دڵم لانەی خەم و ژانە ..
جێ ی خۆمی .. تیا نابێتەوە !
بە سیمام خۆت فریو مەدە ..
تەمەنم عەشق بردوێتی
ناخم پڕە لە ئەشکی تەڕ ..
شاری خەم نیشتیمانێتی !