فەیسەڵ کەورینی
شاعیر، سۆران
……………
کەی شەو
چاوی بەخۆر هەڵ هاتووە
تاریکی
گەزەنگی لە تریفە خۆشتر ویستووە
ئاوى چ کانیاوێك
تێنویەتی ئەم وڵاتەی شکاندووە
لەدڵمایـــــــە
بۆنی ڕەزیانـــەی حەسرەتـــم
بمكاتـــــەوە
بــاڵندەیـــەکی بێ بـــــاڵ
ســــەرابێک دەســـتم بگرێ و
ڕەشــەبــایەکی نەفرەتی
بم داتەوە ئامێزی فەنابون
ئەم جارەیان خدرێک نەبێ
رێگایی باخچەکان
بگۆرێ و
پەنجەرەی ژیانێکی تاقانە
بۆ مردنێکی جوان بکاتەوە
ماڵێکی گشتی ئەم وڵاتەم
بەزکری
ئەی ڕەقیبم برازێنێتەوە
.