سدیق گۆران
شاعیر
………….
شنەی خەیاڵ، لوولم دەدا شەوانە
بۆ هەوارێ، بۆ غەریبان هەتوانە
وەک برووسکە، دەمبا بۆ هەسارەیێ
ژیان تێیدا، وێنەی خەونێکی جوانە
کە زامداری قامچیی یار و ئەغیارم
لە دووڕوویی و پارە و درۆ بێزارم
کوا ئەڤین و پاکی و داد و ئازادی؟
دەنگم نووسا، لەکوێی ئەی کردگارم؟
یاخی دەبم، با مەکۆم دوورەشار بێ
میرم ناوێ ناپاک و و ستەمکار بێ
تۆفانیش بێ، دەبێ لەگەڵ بەیاندا
کەشتیی هیوام، ئاوێزانی کەنار بێ!

