فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەویـنــی تـــۆ..!

ناسک نەسیری
شاعیر، بەلجیکا
……………….
ئەمشەو دڵم بارتەقای خەیاڵی دیلێ
بۆ ئارەزوی ئازادی باڵی گرتووە
کچێ تۆ بڵێی
ئەم زەمەنە
 مەودای ئەوەی تێدا نەبێت
لە پشتی دەریاوە خۆم بخزێنمە باوەشی تۆ
چ بێ باکانە پشت دەکەیت
ئینکار لەوەی کە جارێکیش بۆنی لا مل و گەردنتم  نەکردبێ
ئەم ڕێگایە دەمباتەوە
سەر دوڕیانی هات و نەهات
بەڵام چی بکەم
بەدوای ئەو حەزەدا وێڵم
کە دنیایەک خۆشەویستی  تۆی هەڵگرتووە
هەرجارەو باڵی
خەیاڵم دەفڕێت و
لەسەر گۆێسوانەی عیشقی تۆ لادەدات و چاوەکانم لە چاوانت دەبڕێت
ئاخێک بۆ شەرابێکی کۆنە ساڵ هەڵدەکێشم
کە مەستم کات و مەستم کات
بێ هۆش ببم  بۆ هەمیشە
لە باوەشی ئەوینتدا
بە ئاگا نەیەمەوە .