کتێبی كۆمەڵناسیی (ململانێ)
لە نووسینی هێڤی عومەر یاسین لەسەر چیرۆکی (ئیمپڕاتۆڕیای ژن)ی دڵشاد کاوانی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
………………………………
کتیبی ململانێ نووسەر و كۆمەڵناس هێڤی عومەر یاسین چاپی یەكەمی بۆیەكەمجار لە دەزگەی چاپ و وەشانی مێخەك بۆ ساڵی 2025 كەوتە بەردیدی خوێنەران. كتێبەكە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیانەیە لەژێر ناوی ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە “چیرۆکی ئیمڕاتۆریای ژن” ی دڵشاد کاوانی، توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ پێشکەش بە زانکۆی سۆران کراوە، ئێستا وەک کتێبێک بەناونیشان و ناوەڕۆکی جیاواز، لە ناوەندی مێخەک چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
كتێبی ململانێ كتێبكیی زانستیی كۆمەلناسییە لە سێ بەشی سەرەكیی و هەشت بەشی لاوەكی پێكهاتووە، پێشكەیی و تیرۆیی و پراكتیكیی و دەرئەنجامی توێژینەوەكە خراونەتەڕوو. هاوشان لیستی سەرچاوەكان كە (بیست و دوو) كتێب و چوار لێكۆڵینەوە و دوو سەرچاوەی فەرهەنگیی و یانزە وتار و ماڵپەڕ بۆ توێژینەوەكەسوودی لێ وەرگیراوە.
لە کتێبەکەدا هاتووە کە ململانێی پیاوسالاری و ژنسالاری لە کورتە چیرۆکی “ئیمپراتۆریای ژن” لە نووسینی (دڵشاد کاوانی)یە. ئەم چیرۆکە پڕ لە ڕووداو و گێڕانەوەی ململانێی ژنسالاری و پیاوسالارییە، ژنان و پیاوانی دەسەڵاتخواز لە ململانێدان، بە ئاراستەیەکی نەرێنی پڕ لە گرێی دەروونی و لە ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ناو چیرۆکە کەدا، بە دوای هەستی توڵەسەندنەوەن. تا دەگاتە ئاستی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی ژن، چەندین جۆری ململانێ لەنێوان ژنان و پیاوان لە ”ئیمپراتۆریای ژندا” ڕەنگی داوەتەوە کە بریتین لە ململانێی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
هێڤی عومەر یاسین نووسەری كتێبەكە ڕایگەیاند: كە ئەدەب ڕۆڵێكی گرنگی لە ڕێكخستن و بە دواداچوونی كۆمەڵناسی بینوە، بەتایبەتی لە كۆمەڵە چیرۆكی نۆبەرەی مەرگم دیت و چیرۆكی ئیمپڕاتۆریای ژن، وەك دیدێكی كۆمەڵناسیی ئەم چیرۆكە بایەخیكی زۆری هەیە، بۆیە توێژینەوەی لەبارەوە كردووە.
کتێبی نۆبەرەی مەرگم دیت لەساڵی ٢٠٢٠ چاپ و بڵاوکراوەتە. لە ٢٣ چیرۆک پێکهاتووە و ”ئیمپراتۆریای ژن” هەشتەمین چیرۆکی نێو کتێبەکەی دڵشاد کاوانییە و پێشووتریش ئەم چیرۆکە براوەی خەڵاتی ئەدەبیی بووە.
كتێبی ململانێ یەكەم بەرهەمی هێڤی یاسینە و لە ناوەندی زانستیی و ئەدەبیی و كۆمەڵناسییەوە بۆتە جێگەی سەرنجی توێژەران و خوێنەرانی كوردیی.