ئەیوب ئەحمەدی تینووکۆکەیی
شاعیر، بۆکان
………………
لە تۆ دووری لە من غوربەت،چ ئازارێکە تەنیایی
لە تۆ ئاە و لە من حەسرەت،چ شەوگارێکە تەنیایی
لەگەڵ قسمەت دەبێ شەڕکەم لەگەڵ چارەش کە ناچارم
لە تۆ ئەسرین لە من ڕۆڕۆ، چ ئاکارێکە تەنیایی
بە پێی یاسا لەیەک بێبەش بەپێی شەرعیش کە تاوانە
چلۆن لەم حاڵەدا سەرکەین،چ بڕیارێکە تەنیایی
لە من ناسین لە تۆحاشا بەدەم ئازاری دووریمان
دەبێ هەر دەم بناڵێنین ،چ ئەسرارێکە تەنیایی
لە تۆ یاسین لە من مردن ئەمر فەرموو بدەم گیانم
دەبێ بمرم بە پێی دووریت ،چ کردارێکە تەنیایی
دڵی تینوویە لەتلەت بوو بە زەبری دەردی بێتۆیی
چزووی ژەهری هەلای پێدام،چ ڕەشمارێکە تەنیایی
17ج 25