فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بیرم چوو…

ڕووناک ئاڵتوون
شاعیر، سلێمانی

……………….

بیرم چوو بڵێم ،
ملیۆنان چرای ڕوناکیت
تکاندە ڕۆحمەوە

 

بیرم چوو بڵێم ،
لەڕەگەزەکانی شەتڵی
شیعرمی
ھیچ بەھانەیەکم نیە بۆ زەردبوون !

بیرم چوو بڵێم ،
لەسەر میلاکی تەمەنم
جوانترین دروستکراوی

بیرم چوو
بیرم چوو…
.بڵێم دووریت نەتیجەی نافەرمانی خودایە.
نزیکت مردنێکی ڕۆشن.

بینیت ..
لەبەردەم ئاوێنەی عەدەمدا
بەدیار لۆچی ڕوخسارەوە
داماوم !؟

بینیت لە دەریای خۆشەویستیتدا
دەزووی وشک (دانم )ە

بینیت
بینیت ..
.بێ تۆیی چ ئاشوبێکی ھەڵگیرساندوە؟!