فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

‌ لەباوكت ببووره، (بۆ یـــارە)!

بەشدار سامی
…………………..
زۆر شت هه‌ن ده‌مه‌وێت پێتی بڵێم
کچکەم
من باوکتم، زۆرم خۆش دەوێی
بەڵام ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك
له‌ بری ئه‌وه‌ی بتبه‌م بۆ ته‌ماشاكردنی شار و
گه‌ڕان به‌ناو باخچه‌كاندا
له‌ ماڵه‌وه،
باسی وێرانبوونی زه‌وی و
تاریكبوونی ژیانت بۆ بكه‌م.
حه‌زناكه‌م ئه‌و ڕۆژه‌ی وه‌ك باوكێك ئه‌مرت پێ ده‌كه‌م
له‌ ماڵه‌وه‌ دابنیشی، تا باسی وێرانبوونی زه‌وی و
تاریكبوونی ژیانت بۆ بكه‌م
ئازار بكێشی.
حه‌زناكه‌م كه‌ باسی وێرانبوونی زه‌وی و
تاریكبوونی ژیان دەبیستی
دڵت بشکێ و کێکەکەت نەخۆیت
کچەکەم، ئەوشەوەی تۆ لەدایکبوویت
خۆزگە دەتبینی، لە خۆشیان
بە غاردان
خواردنم بۆ پۆلیسەکانی بەردەم نەخۆشخانەکە هێنا
خۆزگە دەتبینی چۆن ڕام دەکرد
كچه‌كه‌م
من, باوكتم
ویستم باوكێكی باشبم.
٢٠١١