فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکسـت!

ئەشرەف سامی
ئەمستردام
………………
چەند جوانە دنیای خەیاڵ
دەکرێ خۆت وون کەی و ببیە منداڵ
لەوێدا شتێک نیە بە ناوی مەحاڵ
ساتێ لێرە و ساتێ لەوێ
ئەڕۆی بۆ هەرشوێنک کە بتەوێ
ئەفری بۆ شوێنی زۆردوور
لەسەر رێگات نیە بەربەست و سنور
دنیای خەیاڵ بۆیە جوانە
گەر مریدی بەردەرگای خانەقا بی
یان سەرخۆشی گۆشەی مەیخانە
بەس خۆتی لە گەڵ خەیاڵ
گرنگ نیە گیرفان پڕە یانە بەتاڵ