عەلی حەمەڕەشید
نووسەر، سلێمانی
………………….
خەونی ئەمجــارەم جیابـــوو
دنیایەک خـۆشيی تیابــــــوو
بـــوو بــووم بـە کـۆترێک و
دوو بــــاڵم لێ ڕوابـــــوو
…
ســـپی و جوان و چالاک بووم
خــــەندە دەبــاری لە ڕووم
پەیامی ئاشـــتیم پێبــــوو
بکە بۆ ھەر لایەک دەچـــووم
…
ھـەرکــــاتێکیش لەو ناوە
کێشـــە یاخــــود ئاژاوە
منیان دەدی بێ وەســــتان
بارگــەیـان دەپێچـــاوە
ئاشتی و شادی و بەختیاری
وەکـــــو بــاران دەبـاری
چەند خۆشــبوو منداڵانیش
دەھـاتــــنەوە بۆ یــاری