فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تاریکـی!

زیزی شوشە
و. لە عەرەبییەوە: هیوا قادر
شاعیر، سلێمانی
…………………..
وەرەلام ئەی تاریکی
سەرێک بکێشە ژوورەکەم
لە پاڵمدا دانیشە،
دەزانم تۆیش وەک من تاڵاو دەنۆشیت.
پێمبڵێ: تۆ بۆ ئاوهایت؟
خۆ خودا دەستی نەچۆتە تۆش و
نەیکوشتوویت،
تاکو خوێنت ئاوها ڕەش داگەڕاوە؟
تۆ هەموو شەوێک لە کوێوە دێیت؟
بێزار نەبوویت لە دەست زەوی.
چۆن شتەکان ئاوها لە دوای خۆت دەسڕیتەوە؟
ئەی تاریکی
لەگەڵ مندا نەرموونیانبە.
دامپۆشە بە جلە شیفۆنییەکەت،
پاشان…
لێرە بڕۆرە دەرەوە
دەرگاکەش لە دوای خۆت دابخە.