ڕەئووف شوانی
شاعیر، کەرکووک
……………….
لێره عیشق له‌م وڵاته
له‌مه‌لی باڵ شكاو ده‌چێ
نامۆیه و نییه بایه‌خی
له‌فرمێسكی تكاو ده‌چێ
ده‌سا وه‌رن چاوه‌كانتان
ده‌سته‌ملانی ڕوانینكه‌ن
لاوازی ئه‌وین ده‌بینن
هه‌ر له‌ماسی خنكاو ده‌چێ
چ سڕێكه وا ژیانمان
نوقمی نا ئومێدی بووه
ساته‌وه‌ختمان دوور له‌سۆز
له‌زاری په‌شۆكاو ده‌چێ
ده‌با چیتر خه‌ونه‌كانمان
بناسێنین به‌لوتكه‌و چڵ
دڵمان له‌گه‌ڵ بێ هیوایی
له‌گوڵێكی ژاكاو ده‌چێ