موحسین شوانی
شاعیر، ھەولێر
……………
لەکۆڵانی مناڵیدا
بوکەڵەیەکی پەڕۆ،
ساپێکی تاسلوقە و یاری بەگەچ نیشانکراوە
دارلاستێکێک وچەند کەلایەک ،
هەلیکێک وپەلیکێک،
قاوقوانێ و بەردە قانێ
گەمەی قوڕی ووشک بۆوە و
چەند گومەتێکی خۆڵی نەدیتراوە
ماشێنێکی لەتێل وتایەی سیفۆن دروستکراو بەجێماوە
هەرچەند دەکەم
ناتوانم بگەڕێمەوە و
بیاندۆزمەوە !