ڕەنج بەرزنجی
شاعیر، بەریتانیا
…………………..
من ئەمەوێت بجریوێنم و
ئەو قورگمە گرێت .
دەم دەبەستێ بە بیانووی ئەوەی تاقەتی فرینی نیە ..
من ئەمەوێت بەسەر ئاسمانی خەیاڵدا
ئاوازی نەبراوە بە دەنگە گرژ و توند و ناخۆشەکەم بڵێمەوە ..
ئەو نە باڵ دەگرێت
نە بیستنی بۆ نارێکی دەنگم هەیە
هەر دەمگرێ و دوایش پێم دەڵێ بۆ نافری
بۆچی هەرگیز لە ناو مندا سەما ناکەیت
بۆ هیچ وەختێ
حەز بە پیاسە و گەران بە ناو روحی مندا ناکەیت ..
نازانێ خۆی ئەمتۆرێنێ و
ئەمشکێنێ و
ئەم وەستێنێ و
بێدەنگمەکات
کەچی دوایش داوای گۆرانی خۆشەویستی ئەکات .
خۆی یان ئەزانێ و یان من گێلم
یان نازانێ
کە وەستانی روناکی و داخستنی دەرگاکانی خەیاڵ
تاریکی بۆ روح دەیەنن .
هەرچی باڵی فرین و خەیاڵە
بە یەک وشە ئەیرەنجێنێ و
کپ و خامۆش و ماتمەکات .
بەدەم تاڵی خواردنەوە ..